نیوه مانگ

دل نوشته های من...

کچه گیان

کچه گیان
پیش چاوی تو گه لی چاوی ترم دیوه
ماسی خوزگه ی نیگاکانم
رووباری نیگای تریشی ناسیوه
به لام هیچیان هینده ی چاوه نه رمه کانت
له کاتی خویندنه وه ی شیعری دلداریتا
گه رم نه بوون

[ سه شنبه 28 شهريور 1391برچسب:, ] [ 13:10 ] [ سروه ] [ ]
ژیان چ یارییه‌كم پێ ده‌كات!!!!

 كاتێ كه‌ منداڵ بووم شه‌و بیرم ده‌كرده‌وه‌ بۆ سبه‌ینێ چ یارییه‌ك بكه‌م.

ئێستا بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ ژیان چ یارییه‌كم پێ ده‌كات!!!!

[ شنبه 25 شهريور 1391برچسب:, ] [ 20:4 ] [ سروه ] [ ]
گوتم چاوت شه‌ڕ ئه‌فرۆشێ...

گوتم چاوت شه‌ڕ ئه‌فرۆشێ، گوتی دڵگیر مه‌به‌ مه‌سـته‌

گوتم غه‌مزه‌ت له‌ سینه‌م كاریگه‌ربوو، پێی گوتم به‌سته‌

گوتم تیـری نـگاهـ و تـیخی ئه‌بـرۆ و چـاوی فـــه‌تـانـت


گوتی باوه‌ڕ مـه‌كـه‌ ئه‌فسـانه‌یـه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵبه‌سـته‌


عـەونی

[ سه شنبه 21 شهريور 1391برچسب:, ] [ 17:58 ] [ سروه ] [ ]
فرمیسکی چاوی تو

نه باران
نه کانی
نه ده ریا
هیچ ئاوی به قه ده ر
فرمیسکی چاوی تو
پیروز نین

 

[ سه شنبه 21 شهريور 1391برچسب:, ] [ 13:24 ] [ سروه ] [ ]
"كوردستان"


چی بكەم قامكەكانم یەك ناگرن بە زمانێك كە هەتیوی كردووم بنووسم "ایران"،

دەگریم و بە فرمێسكەكانم بە زمانی دایكم دەنووسم "كوردستان"

[ دو شنبه 23 مرداد 1391برچسب:, ] [ 15:1 ] [ سروه ] [ ]
ماموستا هێمن



ئه‌من ده‌مگوت له‌ دنیا تا بمێنم
له‌به‌ر كه‌س ئه‌سته‌مه‌ سه‌ر دانه‌وێنم
كه‌چی ئێستا له‌ داوی بسكی تۆدا
گرفتارم! گوڵم موو ناپسێنم
...
ژیانم پڕ له‌ ڕنجه‌ و نامرادی
به‌ هه‌ڵكه‌وتیش نه‌هاتم توشی شادی
دڵم هێند ته‌نگه‌ هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حكومی حوكمی حه‌پسی ئینفرادی

قه‌رار بوو بێی له‌گه‌ڵ خۆت شادی بێنی
نه‌هاتی گه‌رچی پێتدابووم به‌ڵێنی
له‌ناو كوردا نه‌بوو په‌یمان شكاندن
له‌ كوێ فێربووی گوڵم په‌یمان شكێنی؟

ئه‌گه‌ر چی ڕۆیی قه‌ت ناچی له‌ یادم
ئه‌كه‌م یادت به‌یادی تۆوه‌ شادم
كه‌ بارگه‌ت بۆ هه‌وار پێكنا عه‌زیزم
شكا ئه‌ستونده‌گی تاوڵی مورادم

شه‌وانه‌ هاونشینی جامی باده‌م
به‌ باده‌ با په‌ژاره‌ و خه‌م به‌ با ده‌م
كه‌ ده‌ستی ڕۆژگار بایدا سه‌ری من
سه‌ری شوشه‌ی شه‌راب وا چاكه‌ باده‌م
 
*هێمن*

[ دو شنبه 23 مرداد 1391برچسب:, ] [ 14:47 ] [ سروه ] [ ]
رقص‌ كردي‌

 رقص‌ كردي‌ را يك‌ رقص‌ رزمي ‌مي‌دانند كه‌ داراي‌ صلابت‌

 

و متانتي‌ خاص‌ بوده‌ و ياد آور يكپارچگي‌ اين‌ مردمان‌ غيور

 

در تمامي‌ ادوار مي‌باشد,

كوبيدن پا بر زمين به اين معني است كه اين خاك

 

موطن من است.

[ چهار شنبه 18 مرداد 1391برچسب:, ] [ 19:58 ] [ سروه ] [ ]
وه‌ره جه‌لاد

 وه‌ره جه‌لاد


وه‌ره گیانم هه‌موو له‌ت له‌ت بکه تاکوو بزانی چۆنه ئیمانم

ئه تۆ جه‌لاد

ئه‌گه‌ر ده‌ربینی ئیسکانم،

ئه‌گه‌ر بینی له‌به‌ر چاوم بکوژی گشت عه‌زیزانم،

به‌وه‌لاهی

به خاکی پاکی کوردستان،

ئه‌من کوردم قه‌تیش نالیم په‌شیمانم
[ دو شنبه 16 مرداد 1391برچسب:, ] [ 1:1 ] [ سروه ] [ ]
که ‌ مناڵ بووم

 که ‌ مناڵ بووم 

 
شه‌یدای په‌پوله‌یه‌کی ئاڵ بووم
 
شه‌وێ په‌پوله‌که‌ سووتا
 
که‌ پێ گه‌ییم شه‌یدای کچێکی چاو کاڵ بووم
 
له‌ ڕووباری ئاوێنه‌ی جاوه‌کانی دا
 
دڵم ئه‌چوو به‌ قووتا
 
کچه‌که‌ رۆی ون بوو له‌ ناو ره‌شه‌بایه‌کی بزووتا
 
که‌ گه‌وره‌ش بووم
 
وه‌کوو دار به‌ڕوویه‌کهه‌ڵچووم 
 
شێتوو شه‌یدای وڵاتێک بووم
 
وا له‌ دڵی هه‌زاره‌ها ڕه‌شوو ڕووتا 
[ دو شنبه 16 مرداد 1391برچسب:, ] [ 1:53 ] [ سروه ] [ ]
نیشتمانم

 چاوی رش و خماری یارم...

پیکه نینی سه ر زاری یارم...

که خوشترم ده وی له گیانم...

به قوربانت بی نیشتمانم...

[ دو شنبه 16 مرداد 1391برچسب:, ] [ 1:38 ] [ سروه ] [ ]
کوردستان


فیدای هه بونت وفیدای ناوت بم

فیدای خاکه که ت فیدای ئاوت بم

فیدای ئاسمان فیدای ده شتت بم

فیدای شاخه کان سه ر له عه رشت بم

فیدای خوره ی ئاو رووبارانت بم

فیدای هه وراز و نسارانت بم

فیدای خاکه که ی گه وهه رینت بم

فیدای هه لاله ی سه ر زه وینت بم

فیدای خه ونه کان لاوی جوانت بم

فیدای کچ ئازاوشیره کورانت بم

[ یک شنبه 15 مرداد 1391برچسب:, ] [ 15:6 ] [ سروه ] [ ]
خاڵه‌ قازی

 

له‌ پشت ئاسۆی نیگاهی تۆ،،دوو ئه‌ستێره‌ په‌دیدارن

که‌ نازانم نه‌ به‌ خومارن،،نه‌ خه‌وتوون و نه‌ بێدارن


به‌ چاو داگرتنیان جار جار دڵم خۆشه‌ که‌ ده‌مبینن

گه‌لێک جاران ده‌ڵێم زیز بوون،،ئه‌ونده‌ دوور له‌ من دیارن


گه‌ڵێک جاران نه‌سیمێک دێ و ،چڵه‌ ڕیحانه‌کان ده‌بزوون

له‌سه‌ر ڕوخساری وه‌ک مانگت،،ده‌نیشن خێڵی تاتارن


هه‌ناسه‌ت بۆنی گوڵزاری به‌هاری کورده‌واری بوو

له‌سه‌ر لێوت چ ڕه‌نگێکه‌؟ گوڵه‌ ؟،یا خوێنی دڵدارن؟


له‌ ده‌شتی گه‌رمی سینه‌ت دا به‌فر ناچێته‌وه‌ سه‌یره‌

که‌چی خاڵ خاڵی تێکه‌وتۆ،که‌ نوقته‌ی عه‌تفی ئه‌شعارن


به‌ شانت دا،له‌ شانه‌ت دا،،به‌ شێ،،شێواوی ئه‌گریجه‌ت

شه‌وانه‌ شێعری شاعیر ،،شاهیدی شێوانی شه‌وگارن


وه‌ره‌ ئه‌ی باڵی ئیلهام و غه‌زه‌ل،بفڕه‌ به‌ره‌و ئێره‌

له‌ باغی شێعری خاڵه‌ی دا هه‌زاران پیت ئه‌ویندارن


خاڵه‌ قازی
 
[ پنج شنبه 12 مرداد 1391برچسب:, ] [ 15:52 ] [ سروه ] [ ]
خۆزگه‌ ...

 

خۆزگه‌ ...
رۆژیك دنیا بگاته‌ ئاستیك
كه‌ هه‌موو كه‌سه‌كان له‌ هه‌موو شتیكدا یه‌كسان بن !
هه‌موو دڵخۆش بن و خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانیان بێ .

 


 
[ پنج شنبه 12 مرداد 1391برچسب:, ] [ 14:6 ] [ سروه ] [ ]
من ده زانم

 من ده زانم دارستانی هه موو شوینیک
جریوه ی گه رمی چۆله که و
رووباری هه موو ولاتیك
ده نگی تاڤگه و ڕه نگی که ف و پیچ و په نای ڕیگه ی به رد و
ده ریای هه یه
بلام چ بکه م لیره نه بی
نه گویم چاکیان ده بیسیت و
نه چاوم چاکیان ده بینی و
نه گیانم چاکیان هه ست ده کا .
مارف ئاغایی

[ سه شنبه 10 مرداد 1391برچسب:, ] [ 1:18 ] [ سروه ] [ ]