خاڵه قازی
له پشت ئاسۆی نیگاهی تۆ،،دوو ئه‌ستێره په‌دیدارن
که نازانم نه به خومارن،،نه خه‌وتوون و نه بێدارن
به چاو داگرتنیان جار جار دڵم خۆشه که ده‌مبینن
گه‌لێک جاران ده‌ڵێم زیز بوون،،ئه‌ونده دوور له من دیارن
گه‌ڵێک جاران نه‌سیمێک دێ و ،چڵه ڕیحانه‌کان ده‌بزوون
له‌سه‌ر ڕوخساری وه‌ک مانگت،،ده‌نیشن خێڵی تاتارن
هه‌ناسه‌ت بۆنی گوڵزاری به‌هاری کورده‌واری بوو
له‌سه‌ر لێوت چ ڕه‌نگێکه؟ گوڵه ؟،یا خوێنی دڵدارن؟
له ده‌شتی گه‌رمی سینه‌ت دا به‌فر ناچێته‌وه سه‌یره
که‌چی خاڵ خاڵی تێکه‌وتۆ،که نوقته‌ی عه‌تفی ئه‌شعارن
به شانت دا،له شانه‌ت دا،،به شێ،،شێواوی ئه‌گریجه‌ت
شه‌وانه شێعری شاعیر ،،شاهیدی شێوانی شه‌وگارن
وه‌ره ئه‌ی باڵی ئیلهام و غه‌زه‌ل،بفڕه به‌ره‌و ئێره
له باغی شێعری خاڵه‌ی دا هه‌زاران پیت ئه‌ویندارن
خاڵه قازی
نظرات شما عزیزان:
[ پنج شنبه 12 مرداد 1391برچسب:
,
] [ 15:52 ] [ سروه ]
[
]